بەھای دینار بەرامبەر دۆلار بە رێژەیەکی بەرچاو دابەزی

2023-05-11   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بەھای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بەردەوامە لە دابەزین و ئەمڕۆ بەراورد بە رۆژانی رابردوو بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزی و ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەیانی ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بۆرسەی سەرەکی بەغداد و بازاڕی دراو لە ھەرێمی کوردستان، بەھای دینار بەرامبەر دۆلار زیاتر دابەزی و ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا.

ھاوکات بەشێک لە مامەڵەکارانی دراو دەڵێن، ناجێگری بەھای دینار بەرامبەر دۆلار بەم شێوەیەی ئێستا دەمێنێتەوە، ئەگەر بانکی ناوەندی رۆژانە زیاتر لە ٢٥٠ ملیۆن دۆلار نەخاتە بازاڕەوە.