بەھای دینار بەرامبەر دۆلار زیاتر دابەزی

2023-05-04   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بەھای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار زیاتر دابەزی و ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ ھەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لە ماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوو تائێستا بەھای دینار بەرامبەر دۆلار لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە عێراق و ھەرێمی کوردستان دابەزینی بەرچاوی تۆمارکرد و بەھا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ ھەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

مامەڵەکارانی بازاڕی دراویش، ھۆکاری دابەزینی بەھا دینار بەرامبەر بە دۆلار دەگەڕێننەوە بۆ راگرتنی بەشێک لەو ماستەرکارتانەی کە لە دەرەوەی عێراق بە قەبارەیەکی گەورە دۆلاری پێڕادەکێشرێت.

دابەزینی بەھای دینار، لەکاتێکدایە کە رۆژی چوارشەممە عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، رێکاری زیاتر بۆ بەرزکردنەوەی بەھای دینار بەرامبەر دۆلار دەگرنەبەر و ھەرچی خواستی بازرگانان و خەڵکیشە لەسەر دۆلار دابیندەکرێت.

 


 زۆرترین خوێندراو