شاومی نوێترین جۆری لاپتۆپی " Mi Notebook Pro X 15 " نمایش کرد

2021-07-03
شاومی لاپتۆپ
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
کۆمپانیای " شاومی " بە ڕەسمی نوێترین بەرھەمی خۆی بۆ ئەمساڵ نمایش کرد ، کە ئەویش لاپتۆپە نوێیەکەیەتی کە یەکێک لە باشترین لاپتۆپەکان لە ڕووی تەکنیکییەوە .

لە ھەواڵێکدا ئاماژەی بەوەکراوە ،  ئەو لاپتۆپە  لە ژێر ناوی " Mi Notebook Pro X 15 "  و لە وڵاتی چین بە نرخی سەرەتای 1.240 دۆلار نمایش کرا.
ھاوکات  وەک لە ناوەکەی دیارە ڕوونماکەی بە قەبارەی  15.6  ئینجیە لە جۆری OLED  بە ڕوونی K3.5 و  پانێڵی E4 لە خۆدەگرێت ، ڕێژەی  ڕوونما بۆ لاشەی لاپتۆپەکە بریتیە 91% و توانای وەڵامدانەوەی 1 مللی چرکەیە و ڕووناکی دەگاتە 600 نێت و بەڕووپۆشی " Corning Gorilla Glass " داپۆشراوە .

ئەوەی جێ سەرنجە ڕامی لاپتۆپەکە  لە جۆری  " LPDDR4x-4266  "، و دەرچەی Thunderbolt 4و دەرچەی  USB -A 3.2  لە خۆدەگرێت و ھەستەوەری پەنجەمۆری ھەیە و پیشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە ھێزی 130 وات دەکات .