تەندروستی جیھانی: جیھان لە بەردەم ھەڕەشەی ڤایرۆسی دەلتادایە
2021-07-03
|
ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو (دەلتا)
فۆتۆ:
کوردسات نیوز
رێکخراوی تەندروستی جیھانی رایگەیاند، لەدوای دەرکەوتنی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو (دەلتا) جیھان بە قۆناغێکی مەترسیداردا تێدەپەڕێت.
رێکخراوی تەندروستی جیھانی رایگەیاند، ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو (دەلتا)، لە ٩٨ ناوچەی جیھان تەشەنەیکردووە، دەبێت سیستمی تەندروستی بەردەوام خۆ گونجاندنی ھەبێت، رێکارەکانی خۆپارێزیش لەدژی ڤایرۆسەکە بەردەوام بێت.
رێکخراوی تەندروستی جیھانی داوای لەوڵاتانیش کردووە، پەلە بکەن لە وەرگرتنی ڤاکسینەکە و دابینکردنی ئامێری ھەناسەدان و پێداویستییەکانی تر، دەشڵێت، نەوەی نوێی ڤایرۆسەکە دەبێتە ھەڕەشە بۆ جیھان.
|