بەھای لیرەی تورکی دابەزی

2023-04-19   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لیرەی تورکی لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریکی دابەزینێکی بەرچاوی تۆمارکرد و ١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٩٦٠ لیرە کە نزمیترین بەھایە لەدوای ساڵی ٢٠٠٥ەوە.

لەگەڵ بەردەوامی حاڵەتی نادڵنیایی لەبەرامبەر ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار کە پێدەچێت بۆ یەکەمجار لەدوای ٢٠ ساڵ گۆڕانکاری سیاسی لەو وڵاتە رووبدات، رەوشی دراوی ئەو وڵاتەش لە پاشەکشەدایە و بەھای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی گەیشتە ١٩٦٠ لیرە، ئەوەش نزمترین بەھای لیرەیە لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە.

لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢١ بەھای لیرە بەھۆی ھەڵئاوسان و چوونەدەرەوەی سەرمایە، بەشێوەیەکی خێرا رووی لەدابەزین کردووە و رێکارەکانی حکومەتیش نەیانتوانیوە رێگری لە دابەزینی بەھای لیرە بگرێت.