نرخی نەوت و زێڕ دادەبەزێت

2023-04-19   |  
فۆتۆ: 
کەژان
بۆ رۆژی دووەم نرخی نەوت و زێڕ لە بازارەکانی جیھاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینی و نرخی بەرملێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ٨٤ دۆلار و ٥٥ سەنت.

ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیادا نرخی نەوت و زێڕ دابەزی و نرخی بەرملێک نەوتی خاوی برینت گەیشتە ٨٤ دۆلار و ٥٥ سەنت و بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش گەیشتە ٨٠ دۆلار و ٥٠ سەنت، ھەروەھا ھەر ئۆنسێک زێڕیش بە ٢٠٠٣ دۆلارە.

ھۆکاری دابەزینی نرخی زێڕ بەھۆی بەرزبوونەوەی بەھای دۆلارە بەرامبەر بە دراوەکانی جیھان. 

ھەروەھا نرخی نەوتیش بەھۆی ئەگەری بەرزکردنەوەی سودی بانکی لەلایەن ئەمریکا دابەزیوە، ھۆکاری دیکەی دابەزینی نرخی نەوتیش بۆ کەمبوونەوەی خواستە لە ھەندێک وڵاتدا ئەوەش بووە ھۆی دابەزینی نرخەکەی.