تەقینەوەی دوو بۆمبی چێنراو لە تارمیە ١٠ کوژراوی لێکەوتەوە

2021-05-01   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
تەقینەوەی دوو بۆمبی چێنراو لە تارمیە ١٠ کوژراوی لێکەوتەوە و سەرچاوەیەکیش لە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو دوو بۆمبە لە قەزای تارمیەی باکوری شاری بەغداد لەناو دوو ئوتومبیلی جۆری ھەمەردا چێنراوە و ١٠ سەربازی سوپای عێراق کوژراون.

شانەی ڕاگەیاندنی جەنگیش ڕایگەیاندووە، ھێزە ئەمنییەکان ھەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینیان بە ناوچەکەدا دەستپێکردووە بۆ گەڕان بەدوای ئەو چەکدارە تیرۆریستانەی ئەو بۆمبانەیان لەناو ئەو ئوتومبیلانەدا چاندووە کە سەر بە فەوجی ٣ی لیوای ٥٩ی فرقەی شەشی سوپای عێراق بووە.