بەھۆی پۆستکردن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ١٢ ئەندام و بەرپرسی ھەدەپە و دەبەپە لە پارێزگای ئامەدی باکوری کوردستان زیندانی کران.
میدیاکانی باکوری کوردستان رایانگەیاند، بە بڕیاری داواکاری گشتی ئامەد لە ڕۆژی ٢٦ی نیسانی ئەمساڵ ١٢ ئەندام و بەرپرسی ھەدەپە و دەبەپە دەستگیر کران و دوای چوار ڕۆژ بەھۆی ئەو پۆستانەی ئەو کەسانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاویانکردووەتەوە، دادگای سزاکانی ئامەد سزای زیندانیکردنی بەسەر ئەو ئەندام و بەرپرسانەدا سەپاند.