تورکیا بەنیازە بنکەیەکی سەربازیی لە سنوری بادینان دابمەزرێنێت

2021-04-30   |  
سنوری بادینان تورکیا
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز


وەزیری ناوخۆی تورکیا ئاشکرایکرد: بنکەیەکی سەربازیی لە چیای مەتینای سنوری بادینان دادەمەزرێنن.

سلێمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند: حکومەتی ئەنقەرە بەنیازە بنکەیەکی سەربازیی لەچیای مەتینا لە سنوری بادینان دابمەزرێنێت، وتیشی: چیای مەتینا ناوچەیەکی ستراتیژییەو نزیکە لە چیاکانی قەندیل کە بەپێگەو ناوەندی سەرەکی پارتی کرێکارانی کوردستان، دادەنرێت.

وەزیری ناوخۆی تورکیا باسی لەوەشکرد: ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی سوپای وڵاتەکەی لە ھەرێمی کوردستان  لەدژی پارتی کرێکارانی کوردستان، بەردەوام دەبێت.


لێدوانەکەی سلێمان سۆیلۆ لەکاتێکدایە، وەزارەتی بەرگریی تورکیاش لە راگەیاندراوێکدا، بڵاویکردەوە: ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان لەدژی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ھەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبێت.