لە سێ مانگی ئەمساڵدا ٤٤١ کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاست گیانیانلەدەستداوە

2023-04-12   |  
فۆتۆ: 
لاڤە
لە ماوەی سێ مانگی ئەمساڵدا، زیاتر لە ٤٤٠ کۆچبەری نایاسایی لە دەریای ناوەڕاست گیانیانلەدەستداوە کە بەرزترین ئامارە لە ساڵی ٢٠١٧-ەوە.

ئەنتۆنیۆ ڤیتورینۆ، بەڕێوەبەری گشتی کۆچبەران لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، زۆرترین ژمارەی گیانلەدەستدان لە دەریای ناوەڕاست تۆمارکراوە کە بەرزترینە لە ساڵی ٢٠١٧_ەوە، بەشێوەیەک لەو سێ مانگەدا ٤٤١ کۆچبەری نایاسایی لەرێگەدا بۆ گەیشتن بە ئەوروپا لە دەریای ناوەڕاست، گیانیان لەدەستداوە.

وتیشی، قەیرانی مرۆیی لە دەریای ناوەڕاست بەردەوامی ھەیە و ترسیان ھەیە لەوەی مردنی کۆچبەران لەو رێگەیە ببێتە بابەتێکی ئاسایی. 

بەپێی ئامارەکان، لە ساڵی ٢٠١٤ەوە تائێستا، زیاتر لە ٢٠ ھەزار حاڵەتی گیانلەدەستدان لەو رێگەیە تۆمارکراوە.