یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی کۆنترۆڵی خەڵاتی باشترینەکانی مانگی سێی خولی ئینگلتەرایان کردووە.
یانەی ئارسناڵ لە خولی ئینگلتەرا لە مانگی سێدا چوار یاریی بەرامبەر یانەکانی ئیڤەرتۆن و بۆرنمۆس و فۆڵھام و کریستاڵ پاڵاس ئەنجام داوەو لە ھەر چوار یاریەکەدا براوەبوون، بەوەش ئارتیتا خەڵاتی باشترین راھێنەری مانگی سێی خولی ئینگلتەرای پێدرا و ساکای ھێرشبەری ھەمان یانە بەباشترین یاریزانی مانگی سێ دیاریکرا ھەروەھا رامسدێلی گۆڵپارێزی یانەکەش خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی پێدرا لە گەڕاندنەوەی زۆرترین تۆپدا.