توێژینەوەیەک: تەنھا 0.1٪ی وەرگرانی ڤاکسین تووشی کۆرۆنا بوون

2021-06-28   |  
ڤاکسینی کۆرۆنا
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
توێژینەوەیەکی نوێ لە ئەمریکا کاریگەرییە بەھێزەکانی ڤاکسینی کۆرۆنا ئاشکرا دەکات و ھانی خەڵک دەدات ڤاکسین وەربگرن.

بە پێی توێژینەوەیەکی پێگەی ساینس ئالێرت تایبەت بە توێژینەوە زانستییەکان، لە ١٨ ھەزار کەس کە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە لە ئەمریکا، تەنھا ١٥٠ کەسیان ھەردوو ژەمە ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە، واتە سەدا ٠.٨٪.
لە بەشێکی تری توێژینەوەکدا ئەوە خراوەتەوەڕوو، لە کۆی ٨٥٣ ھەزار کەس کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، تەنھا ھەزار و ٢٠٠ کەسیان ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە، واتە تەنھا ٠.١٪ی وەرگرانی ڤاکسینی کۆرۆنا تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
دکتۆر رۆسیل والینسکی بەڕێوەبەری کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکانی ئەمریکاش دەڵێت، دەتوانن بڵێن ڤاکسینەکان توانیویانە ١٠٠٪ کاریگەر بن و حاڵەتەکانی تووشبوون و مردن بە کۆرۆنا کەم بکەنەوە.