عێراق لە مانگی داھاتووەوە تاکو کۆتایی ساڵ رۆژانە بەبڕی ٢١١ ھەزار بەرمیل ھەناردەی نەوت کەمدەکاتەوەو روسیا و سعودیە و چەند وڵاتێکی تریش بە بڕی جیاواز ھەناردەی نەوت لەو ماوەیەدا کەمدەکەنەوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە مانگی داھاتووەوە تاکو کۆتایی ساڵ بە شێوەیەکی ئارەزوومەندانە رۆژانە ٢١١ ھەزار بەرمیل ھەناردەی نەوت کەمدەکاتەوە بە ئامانجی گرتنەبەری رێوشوێنی خۆپارێزی بۆ رووبەرووبونەوەی ئاڵنگارییەکانی بازاڕی نەوت و بەدیھێنانی ھاوسەنگی لە نێوان خواست و خستنەڕوو.
ھاوکات سعودیە بڕیاریدا ٥٠٠ ھەزار بەرمیل و روسیا ٥٠٠ ھەزارو کوەیت ١٢٨ ھەزار و عومان ٤٠ ھەزارو جەزائیریش ٤٨ ھەزار بەرمیل تا کۆتایی ساڵ کەمبکەنەوە.