نرخی نەوت دابەزی

2023-03-31   |  
فۆتۆ: 
گۆران
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی ئاسیادا دابەزینی بەخۆیەوە بینی، ئەوەش دوای ئەو نادڵنیاییەی لە داتاکانی ئابووری ئەمریکادا دەرکەوتن، کە ئاماژەیان بۆ خواستی چین و ئەگەری راگرتنی ھەناردەی نەوتی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست کردوە.

بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاوی برێنت ١٩ سەنت دابەزی و یەک بەرمیل بە زیاتر لە ٧٩ دۆلار فرۆشرا، ئەوەش لەکاتێکدایە کە لەم ھەفتەیەدا بەرێژەی لە %٦ نرخەکەی بەرزبووەتەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاو لە ھەفتەی رابردوودا، بۆ ئەو گەشبینییە دەگەڕێتەوە کە بەرامبەر بە ئابووری چین ھاتووەتە ئاراوە بە تایبەتی کە پیشەسازی چین لە مانگی ئاداردا گەشەیکردووە. 

ھاوکات کەمبوونەوەی نەوتی ئەمبارکراوی ئەمریکا و راگرتنی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان دوو ھۆکاری دیکەی بەرزبوونەوەی نرخەکەی بوون لە بازاڕەکانی جیھاندا.