لەمانگی رابردوودا عێراق زیاتر لە ٩٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووە و کۆی داھاتەکەشی زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار بووە.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە مانگی شوباتی رابردوودا ٩٢ ملیۆن و ٢٥٥ ھەزار و ٦١٠ بەرمیل نەوتی فرۆشتووە، کە تێکڕای رۆژانە لە مانگی رابردوودا دەکاتە سێ ملیۆن و ٢٩٥ ھەزار بەرمیل و ھەر بەرمیلێک نەوتیش بە ٧٦ دۆلار و ٥٥ سەنت فرۆشراوە و کۆی داھاتی نەوتیش لەمانگی شوباتی رابردوودا حەوت ملیار و ٦٢ ملیۆن ٧٠٤ ھەزار دۆلار بووە.
راشیگەیاندووە، مانگی رابردوو لە کێڵەگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە ٨٩ ملیۆن و ١٤٠ ھەزار و ٤٤٨ بەرمیل نەوت ھەناردە کراوە و لە کێڵەگە نەوتییەکانی کەرکوکیشەوە لە رێگەی بەندەری جەیھانی تورکییەوە دوو ملیۆن و ٨٣٤ ھەزار و ٣٩٣ بەرمیل نەوت ھەناردەی دەرەوە کراوە.