مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی خاتوو (فاتیمە قادر مەحمود)، پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە رایگەیاند، خاتوو فاتیمە لەنێو ڕۆژگاری خەباتی سەختی گەلەکەماندا، خاوەنی مێژوویەکی پڕ لەبەخشش و میھرەبانی بوو .
دەقی پرسەنامەکە:
دڵگرانین بەکۆچی دوایی خاتوو (فاتیمە قادر مەحمود)، نمونەی ژنی دڵسۆز و تێکۆشەری رێگای رزگاری گەلەکەمان.
خاتوو فاتیمە لە نێو ڕۆژگاری خەباتی سەختی گەلەکەماندا خاوەنی مێژوویەکی پڕ لەبەخشش و میھرەبانی بوو .
لەیەزدانی مەزن داواکارین کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بەگشت لایەک ببەخشێت.
اناللە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان