لە عێراق ٢٥١٧ باڵەخانە مەترسی روخانیان لەسەرە

2023-03-25   |  
فۆتۆ: 
هەژار
زیاتر لە دوو ھەزار و ٥٠٠ باڵەخانە لە عێراق مەترسی روخانیان لەسەرە کە بەشێکیان یەکەی نیشتەجێبوونن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی عێراق رایگەیاندووە، لەماوەی رابردوودا بە فەرمانی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، لیژنەیەک لە چەند لایەنێکی پەیوەندیدار پێکھێنرا بە مەبەستی دیاریکردنی ئەو خانوو، باڵەخانانەی مەترسی روخانیان لەسەرە و دوای تەواوبوونی کارەکانی لیژنەکەش لە بەغداد و پارێزگاکانی تر، بە راپۆرتێک کۆی زانیارییەکان ئاراستەی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کرا.

راشیگەیاندووە، بە پێی ئەو راپۆرتەی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە، لە ئێستا دوو ھەزارو ٥١٧ باڵەخانە لە عێراق کە بەشێکیان یەکەی نیشتەجێبوونن، مەترسی روخانیان لەسەرە ھۆکارەکەشی ئەوەیە بەشێکیان مێژووی دروستکردنیان زۆر کۆنە و بەشێکی تریشیان بەھۆی شەڕەوە زیانی زۆریان بەرکەوتووە.

 


 زۆرترین خوێندراو