لە کۆی ٢.٥ ملیار دۆلارە دزراوەکە ٤٠٠ ملیار دینار گەڕێنراوەتەوە بۆ عێراق

2023-03-24   |  
فۆتۆ: 
هەژار
دەستەی دەستپاکی کۆی ئەو پارەیە ئاشکرا دەکات، کە تائێستا گەڕێندراوەتەوە بۆ عێراق لە کۆی دوو ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلارە دزراوەکەی دەستەی گشتی باجەکان.

دادوەر حەیدەر حەنون سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، تائێستا لێکۆڵینەوەکان لە دۆسێی دزینی دوو ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلارەکەی دەستەی گشتی باجەکان بەردەوامە و چەندین کەسایەتی دیار و گەورەش تێوەگلاون و چەندین تۆمەتباری تریش ماون کە تائێستا دەستگیرنەکراون چونکە دادگا چاوەڕوانی یەکلابوونەوە و ساغبوونەوەی ئەو بەڵگانەیە کە ئاراستەی تۆمەتبارەکان کراوە.

وتیشی، تائێستا ٤٠٠ ملیار دینار گەڕێندراوەتەوە بۆ عێراق.