بەریتانیا پڕۆژەی ناردنی کۆچبەران بۆ رواندا فراوان دەکات

2023-03-20   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەزیری ناوخۆی بەریتانیا رایگەیاند، لە چوارچێوەی رێککەوتنی رەوانەکردنی کۆچبەران بۆ رواندا، وڵاتەکەی ٥٠٠ یەکەی نیشتەجێبونی دیکە لەو وڵاتەدا دروستدەکات کە ھەزاران کۆچبەر و خێزانەکانیان لەخۆدەگرێت

سویلا براڤەرمان، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ رواندا، بەردی بناغەی ٥٠٠ یەکەی نیشتەجێبونی دانا بۆ پێشوازیکردن لەو کۆچبەرانەی کە بەریتانیا رەوانەی ئەو وڵاتەیان دەکات، پڕۆژەکەش ژمارەیەک شوێنی کات بەسەربردن و ناوەندی پەروەردەکردنی منداڵان لەخۆدەگرێت.

وەزیری ناوخۆی بەریتانیا راشیگەیاند، ئێستا دەرفەتێکی گەورە لەبەردەم رواندا ھەیە بۆ پەرەپێدانی توانای وڵاتەکەی بۆ پێشوازیکردن لە ژمارەیەکی زیاتری کۆچبەران و ھاوکاری مرۆیی ھەزاران کەس لە وڵاتەکەیدا.

ئەوەشی خستەڕو، پڕۆژەکە دەبێتە نمونەیەکی باش بۆ نیشتەجێکردنی دانیشتوان، بەجۆرێک یەکەکانی نیشتەجێبون بە قەبارەی جیاواز دروست دەکرێن و دەتوانن ژمارەیەکی زۆر خێزان لەخۆبگرن.