لە ناحیەی چەمانکی دوو تەرمی تر دۆزرانەوە

2023-03-19   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
دوو تەرم لە گوندی بێرکیات لە ناحیەی چەمانکی دۆزرانەوە، بە گوێرەی زانیارییەکان تەرمی ئەو شەڕڤانانەنن کە شەوی چوارشەممەی رابردوو ھیلیکۆپتەرەکەیان تێکشکا.

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئێوارەی ئەمرۆ دوو تەرمی تر لە گوندی بێرکیات لەناحیەی چەمانکێ دۆزراونەتەوەو رەوانەی پزیشکی دادی دھۆک کراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە پێی زانیارییەکان، پێدەچێت تەرمەکان ھی ئەو شەڕڤانانە بن کە شەوی چوارشەممە لە گوندی بێرکیات لە ناحیەی چەمانکی ھیلیکۆپتەرەکەیان تێکشکاو سەرجەمیان کە ٩ شەڕڤان بوون گیانیان لەدەستدا.

رۆژی ھەینی ھێزەکانی سوریای دیموکرات لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، دوو ھیلیکۆپتەریان لەکاتی گواستنەوەی ھێزێکی دژە تیرۆر  بۆ شاری سلێمانی تێکشکاون و نۆ شەڕڤان شەھید بوون.