کەشناسی هەرێم پێشبینی کەش و هەوای رۆژانی نەورۆز رادەگەیەنێت

2023-03-19   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز


کەش و ھەوای رۆژانی نەورۆز دووشەممە  سێ شەممە  چوارشەممە 

لەبەر ناجێگیری کەش و ھەوا کە بۆماوەی چەند رۆژێک ئەم نا سەقامگیریە لە کەشی ناوچەکەمان بەردەوامی دەبێت لە ماوەی رۆژانی ( دووشەممە سێ شەممە چوارشەممە ) کەشی ناوچەکەمان بەم شێوەیە دەبێت :

رۆژی دووشەممە / بە درێژای رۆژی دووشەممە ئاسمان نیمچە ھەور و ھەوری تەواو دەبێت .پێشبینی باران بارین لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ ھەیە .ئاستی دابارین نمە باران بۆ بارانی مامناوەند دەبێت، پێشبینی دابارین لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە سەر ناوچە شاخاوییەکان و نیمچە شاخاوییەکان و سەنتەری پارێزگاکان لەگەڵ دروست بوونی ھەورە تریشقە .باران بارین شێوازی دابارینی ماوە کورتە.

رۆژی سێ شەم / یەکەم ڕۆژی نەورۆز  لە ئەنجامی بەردەوامی ئەو کەشە  ناسەقامگیریەی  ھەیە لەسەر ناوچەکەمان  ئاسمانی ناوچەکەمان  ھەوری دەبێت و کەمێک سارد دەبێت کاتی دابارین لە ناوچە شاخاوییەکان لە زۆربەی کاتەکان باران بارینی کورت خایەن ھەیە وە بەگشتی کاتی دابارین دەکەوێتە دوای نیوەڕۆ لەسەر تەواوی ناوچەکەمان .لەگەڵ نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما ئەگەری تەزرە بارین ھەیە وە دروست بوونی ھەورە تریشقە.

ڕۆژی چوارشەممە / لە ئەگەری دروست نەبوونی گۆڕانکاری نا سەقامگیری لە کەشی ناوچەکەمان بەردەوامی دەبێت، ئاسمان ھەورو نیمچە ھەور دەبێت، پێشبینی بۆ دابارین کەمترە بە بەراوورد بە رۆژانی پێشووتر  ئەگەری باران زیاتر لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان دەبێت .

ھۆشداری / لەبەر ئەو کەشە ناسەقامگیریەی ئەو چەند ڕۆژەی داھاتوو شەپۆڵێکی ھەورە تریشقە لە کاتی باران باران ھەیە لەسەر ناوچەکەمان , دوورکەوتنەوە لە شوێنە بەرزەکان و ناوچە شاخاوییەبەرزەکان بۆ سەلامەتی و دوورکەوتنەوە لە حالەتی ھەورە تریشقە 

بەشی پێشبینی /١٩-٣-٢٠٢٣