عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران بەسەرۆکایەتی وەفدێکی باڵا گەیشتە بەغداد و لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق پرسە ئابووری و ئەمنی و سیاسییەکان تاوتوێ دەکات.
ئاژانسی ھەواڵیی میھری ئێرانی بڵاویکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، بە سەرۆکایەتیی وەفدێکی باڵا، کە پێکھاتووە لە پارێزگاری بانکی ناوەندیی ئێران و وەزیری ئیتلاعات و بەرپرسانی سوپای پاسداران، گەیشتووەتە بەغداد.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیاروایە شەمخانی لە بەغداد چاوی بە سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق بکەوێت، ھەروەھا رێککەوتنێکی سێ لایەنە لە نێوان ئێران و حکومەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان ئیمزا بکرێت.