بە گوێرەی رەشنووسی پڕۆژەیاساکە قەبارەی بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٣، بریتییە لە ١٩٩ ترلیۆن و ٢٢ ملیار و ١١١ ملیۆن دینار.
داھاتی خەمڵێنراو لە پڕۆژەیاسای بودجەدا، بە ١٣٤ ترلیۆن و ٥٥٢ ملیار ٩١٩ ملیۆن دینار دیاریکراوە.
ھەر بە گوێرەی رەشنووسی پڕۆژەیاساکە قەبارەی کورتھێنان لە پڕۆژەیاسای بودجەدا، بریتییە لە ٦٤ ترلیۆن و ٤٦٩ ملیار ١٩٢ ملیۆن دینار.
پڕۆژەیاسای بودجە، ھەرێمی کوردستان پایەند دەکات بە ھەناردەکردنی ٤٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت رۆژانە.
نرخی دۆلار لە پڕۆژەیاسای بودجەدا بە ١٣٠ ھەزار دینار جێگیرکراوە و نرخی یەک بەرمیل نەوت لە پڕۆژەیاسای بودجەی عێراقدا بە ٧٠ دۆلار خەمڵێنراوە