رێکخراوێکی نێودەوڵەتی داوا لە حکومەتی عێراق دەکات ھاوشێوەی حکومەتەکانی رابردوو نەبێت و رێکاری پێویست بۆ زیاتر پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بگرێتەبەر.
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە نوێترین راپۆرتێدا تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی چەند جارێک محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیکردووەتەوە لەسەر پاراستنی ئازادییە کەسییەکان و مافەکانی مرۆڤ، بەڵام وەزارەتی ناوخۆی حکومەتەکەی چاودێرییەکی زۆری خستووەتە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دادگاکانی عێراقیش شەش کەسیان لەسەر ئازادی رادەربڕین سزا داوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە حکومەتی ئێستای عێراق ھاوشێوەی حکومەتەکانی رابردوو نەبێت و رێکاری پێویست بۆ زیاتر پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و ئازادی رادەبڕین بگرێتەبەر و ئەوانەی بەھۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ زیانیان پێدەگات قەرەبوویان بکاتەوە.