تورکیا مەرجەکانی بەشار ئەسەد بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ئەردۆغان بە نەگونجاو ناودەبات

2023-03-18   |  
فۆتۆ: 
ڕێبوار
بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا، رۆژی پێنج شەممەی رابردوو لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا چەند مەرجێکی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دانا و رایگەیاند، ھەر کاتێک سوپای تورکیا لە خاکی سوریا کشایەوە و کۆتایی ھێنا بە پشتیوانیکردنی گروپە چەکدارەکان ئامادەیە لەگەڵ ھاوتا تورکییەکەی کۆببێتەوە.

لەوەڵامی قسەکانی ئەسەد، سەرۆکایەتی تورکیا رایگەیاند، مەرجەکانی ئەسەد بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ئەردۆغان نەگونجاون.

ماوەیەکە بە نێوەندگیری روسیا، تورکیا و سوریا ھەوڵی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانیان دەدەن، کەلە ساڵی ٢٠١١ _ەوە و بەھۆی پشتیوانییەکانی تورکیا بۆ گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا و داگیرکردنی رووبەرێکی فراوان لە باکوری سوریا، پەیوەندییەکانیان بچڕاوە.