ئێران داوا لە عێراق دەکات بەبڕی ٦٠٠ ملیۆن دۆلار قەرەبووی کۆمپانیاکانی بکاتەوە
2023-03-17
|
شۆرش
رەزا پورئیبراھیمی، سەرۆکی کۆمسیۆنی ئابوری لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، لە چەند ساڵی رابردوودا، بەھۆی سەرھەڵدانی گروپی تیرۆریستی داعش و ڤایرۆسی کۆرۆنا، پڕۆژەی زۆربەی کۆمپانیاکانی ئێران لە عێراق راگیراون و لەئێستاشدا لەگەڵ لایەنەکانی پەرلەمان و حکومەتی عێراق لە دانوستاندان بۆ ئەوە قەرەبووی ئەو زیانانە بکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە دوایین کۆبوونەوەی ھاوبەشی سەندیکای ئەندازیارانی ئێران و عێراق کە لە بەغداد بەڕێوەچوو، حکومەتی عێراق رازی بووە قەربووی زیانەکان بکاتەوە، بەپێی پێشبینییەکانیشیان، قەبارەی زیانەکان دەگاتە نزیکەی ٦٠٠ ملیۆن دۆلار.
|