وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی٣٠ ھەلی کار دەڕەخسێنێت

2023-03-15   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاند، ھەلی کار بۆ ھەڵگرانی بڕوانامە جیاوازەکان دەرەخسێنن بۆ زیاتر خزمەت کردنی دامەزراوەی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی.

 کوێستان محەمەد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاند، ھەلی کار دەرەخسێندرێت بۆ ھەڵگرانی بڕوانامە جیاوازەکان و بۆ زیاتر خزمەتکردنی دامەزراوەی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی، بۆ ئەم مەبەستەش ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران وەرگیرا بۆ دامەزراندنی ٣٠ ھەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس بۆ سەنتەری ئۆتیزم لە قەزای بازیان، سەنتەری ئۆتیزمی حکومی لە سلێمانی و پەیمانگاکانی سەربە چادێری کەمئەندامانی سلێمانی.

 ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، میکانزمێکی گونجاو بڕیاری لەسەردرا تا شایستەترین دیاری بکرێت ئەویش لە ٢٠ ھەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریوس لە بەشی پەروەردەی تایبەت و پێنج پسپۆڕی زمانی ئینگلیزی، دوو پسپۆری بیرکاری و لە بواری زیندەوەرزانی و کیمیاش سێ کەس پێکدێت.               

ئاشکراشیکرد، ھەرکەس ئارەزومەندە بۆ سوودمەندبوون لەم دەرفەتە لە سایتی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی، بەوردی زانیاریەکان بخوێننەوە تا بێبەش نەبیت لەو کەسانەی فۆڕم وەردەگریت.