پارتی دیموکراتی گەلان ھەدەپە رایگەیاندوە، کەمال کلیچدار ئۆغلو کاندیدی ھاوپەیمانی میللەت بۆ سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتی جەھەپە داوای کۆبونەوەی لە پارتی دیموکراتی گەلان ھەدەپە کردووە، ھەدەپەش ئامادەیی دەربڕیوە لە بارەگای سەرەکی حزبەکەی پێشوازی لێبکەن.
ھەروەھا بڕیارە، کەمال کلیچدار ئۆغڵو رۆژی شەممە ١٨ی ئاداری ٢٠٢٣ لە ناوەندی گشتی ھەدەپە، لەگەڵ میدحەت سەنجار و پەروین بوڵدان ھاوسەرۆکانی ھەدەپە کۆببنەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە رۆژی شەشی ئادار ھاوپەیمانی میللەت، کەمال کلیچدار ئۆغڵوی بۆ سەرۆک کۆماری تورکیا کاندید کرد.