جەنگی عزەدین، لێپرسراوی بەشی پەیوەندییەکانی مەڵبەندی دووی یەکێتیی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەئامانجی یەکگرتوویی لەبەڕێوەچوونی بۆنە نەتەوەییەکانی مانگی ئادار لە شاری کەرکوک نوێنەری ١٣ حیزب و لایەنە سیاسیەکان لەئاستی بەرپرسی پەیوەندییەکان لەبارەگای حیزبی شوعی لە کەرکوک کۆبوونەوە، بەکۆی دەنگ ئەو لایەنە کوردیانەی بەشداری کۆبوونەوەکە بوون بڕیاردرا ھیچ ئاھەنگێک لەرۆژی نەورۆزدا ئەنجام نەدرێت وەک رێزێک بۆ قوربانیانی بومەلەرزەکەی باکوور و رۆژئاوای کوردستان.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لەکۆبونەوەکەدا قسە لەسەر ئەوەکراوە ئێوارەی رۆژی ٢٠ی مانگ تەنھا ئاگر لەسەر قەڵا دەکریتەوە، پەیامی ھاوبەشی ئەو حیزب ولایەنانە دەخوێندرێتەوە.