بەھۆی لافاوەوە ھەشت کەس لە باکوری کوردستان گیانیانلەدەستدا

2023-03-15   |  
فۆتۆ: 
ڕێبوار
لەچەند شارێکی باکوری کوردستان بەھۆی بارانبارینی بەخوڕ و دروستبوونی لافاو ھەشت کەس گیانیانلەدەستدا و ژمارەیەکی زۆریش بێسەروشوێنبوون.

دەسەڵاتدارانی تورکیا بڵاویانکردەوە، لە پارێزگای ریھا چوار کەس و لە سەمسوریش چوار کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە، پێشبینیشدەکرێت ژمارەی قوربانیییەکانیش زیاتر بەرزببێتەوە، لەبەرئەوەی ژمارەیەکی زۆر ھاووڵاتی لافاو بردوونی و چارەنوسیان نادیارە.

ئاژانسەکانی ھەواڵیش بڵاویانکردەوە، لافاو شارەکانی سەمسور و ریھا و دیلۆک و کیلیس و مێردین و مەرەش لافا و گرتووەتەوە، چەندین ئۆتۆمبێل بەسەرنشینەکانیانەوە لافاو بردوونی.
ئەوەش لەکاتێکدایە شەشی مانگی رابردوو بومەلەرزەیەکی وێرانکەر باکوری کوردستان و تورکیای ھەژاند و بەھۆیەوە نزیکەی ٥٠ ھەزار کەس گیانیانلەدەستدا.