پەرلەمانی کوردستان شوێنی پەرلەمانتارە دەستلەکارکێشاوەکان پڕدەکاتەوە

2023-03-15   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و لیژنەیەک بۆ پاڵاوتنی ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمیسیاران پێکدەھێنێت، شوێنی پەرلەمانتارە دەستلەکارکێشاوەکانیش پڕدەکرێتەوە.

سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ سەعات ١٢ی نیوەڕۆ دەستپێدەکات و لە بڕگەی یەکەمدا باس لە دروستکردنی لیژنەیەک لە ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت، تایبەت بە پاڵاوتنی ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمیسیاران. 

لە بڕگەی دووەمیشدا، ئەو ئەندامانەی خراونەتە شوێنی پەرلەمانتارە دەستلەکارکێشاوەکان سوێندی یاسایی دەخۆن، کە ژمارەیان حەوت ئەندامە و دەخرێنە شوێنی ئەو پەرلەمانتارانەی دەستلەکارکێشانەوەیان پەسەند کراوە.