موعین کازمی: رێککەوتنی سیاسی ھەیە بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجە

2023-03-14   |  
فۆتۆ: 
هادی
لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت رێککەوتنی سیاسی ھەیە بۆ تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای بودجە.

موعین کازمی ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاژانسی فەرمی عێراقی راگەیاند، یاسای کارگێڕی دارایی رێگەی بە حکومەت دەدات بودجە بۆ سێ ساڵ ئامادە بکات و دیاریکردنی نرخی یەک بەرمیل نەوتیش لە پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٣ی عێراق بە ٧٠ دۆلار، جێگەی نیگەرانی نییە و پسپۆڕان و لایەنە پەیوەندیدارەکان دوای لێکۆڵینەوەیەکی زۆر ئەو بڕیارەیان داوە.

وتیشی، رێککەوتنی سیاسی ھەیە بۆئەوەی ھیچ کێشە و ئاستەنگێک بۆ پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٣ی عێراق دروست نەکرێت و تێپەڕێنرێت.