رووسیا بڕیاریدا ھەناردەی دانەوێڵەی ئۆکراین بۆ ٦٠ رۆژی تر درێژ بکرێتەوە

2023-03-14   |  
فۆتۆ: 
گۆران
حکومەتی رووسیا بریاریدا رێککەوتنی ھەناردەی دانەوێڵەی ئۆکراین بۆ ماوەی ٦٠ رۆژ درێژ بکاتەوە، لێپرسراوێکی ئۆکراینیش رایگەیاند، وڵاتەکەی پابەند دەبێت بە رێککەوتنەکە و بە وردی چاودێی دەکات.


یەنس لاری، وتەبێژی نووسینگەی رێخەری کاروباری مرۆیی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان رایگەیاند، نەتەوەیەکگرتوەکان پارێزگاریی لە رێککەوتنەکە دەکات و چاودێری جێبەجێکردنی دەکات.

 ١٨ی ئەم مانگە وادەی رێککەوتنەکەی پێشووی ھەناردەی دانەوێڵەی ئۆکراین کۆتایی دێت و بەپێی لێکتێگەیشتنەکانیش دەبێت بۆ ماوەی ١٢٠ رۆژ درێژ بکرێتەوە، بەڵام رووسیا  رەزامەندی لەسەر ٦٠ رۆژدا.
بەپێی رێککەوتنەکە دانەوێڵەی ئۆکراینی لە رێگەی دەریای رەشەوە ھەناردە دەکرێت.