دەستەی دەستپاکی عێراق دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ پارێزگاری پێشوی سەڵاحەدین راگەیاند.
بەشی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، دادگای سەڵاحەدین فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ پارێزگاری پێشووی سەڵاحەدین دەرکردوە، بە تۆمەتی ئەوەی کاتێک پۆستی سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی پارێزگاکەی وەرگرتوە، لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی و زیانی بە بەرژەوەندی دەوڵەت گەیاندوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، دادگای لێکۆڵینەوەی سەڵاحەدین کە تایبەتمەندە بە دانیشتنی دۆسیەکانی دەستپاکی، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکردووە.