دوای ١٠٠ ساڵ بەریتانیا ٥٠٠٠ پارچەی شوێنەوار بۆ عێراق دەگەڕێنێتەوە

2023-03-14   |  
فۆتۆ: 
هەژار
لەیس مەجید، سەرۆکی دەستەی گشتی شوێنەوار و کەلەپور سەر بەوەزارەتی رۆشنبیری عێراق، بە ئاژانسی فەرمی عێراقی راگەیاند، ھەڵمەتێکی فراوان و چڕیان دەستپێکردوە بە مەبەستی گەڕاندنەوەی سەرجەم ئەو پارچە شوێنەوارانەی پێش و دوای پرۆسەی ئازادی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ بە شێوەیەکی نایاسایی براونەتە دەرەوەی عێراق و بۆ ئەو مەبەستەش تائێستا سەردانی چەندین وڵاتیان کردووە.


وتیشی، حکومەتی بەریتانیا ١٠٠ ساڵ بەرلەئێستا و لە ساڵی ١٩٢٣ بە خواستن پێنج ھەزار پارچەی شوێنەواری لە عێراق وەرگرتووە بۆئەوەی لێکۆڵینەوەیان لەسەر بکات، لەئێستاشدا لێکۆڵینەوەکانیان تەواو بووە و لە داھاتوویەکی نزیکدا بەریتانیا ئەو پێنج ھەزار پارچەی شوێنەوارە دەگەڕێنێتەوە بۆ عێراق.