وەزیری دارایی ھەرێم: ٤٠٠ ملیار دینارەکەی عێراق بۆ موچە تەرخان دەکرێت

2023-03-14   |  
فۆتۆ: 
هادی
وەزیری دارایی ھەرێم دەڵێت، ٤٠٠ ملیار دینارەکەی عێراق بۆ موچە تەرخان دەکەن و مووچەی مانگەکانی دیکەش دواناکەوێت

ئاوات جەناب وەزیری دارایی ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان ئاماژەی بەوەکرد، رێککەوتن لە نێوان ھەرێم و بەغداد کراوە و پشکی ھەرێم لە بودجەی گشتی عێراق بە رێژەی ١٢.٦٧ دیاریکراوە، تا سەرژمێری گشتی لە عێراق ئەنجام دەدرێت.

وتیشی، ٤٠٠ ملیار دینارەکەی عێراق بۆ مووچەی فەرمانبەران ھاتووە و بۆ ھیچ شتێکی تر خەرج ناکرێت، مووچەی مانگی داھاتووش بە پێی ئەو لیستەی دیاریکراوە دابەش دەکرێت و ھیچ موچەیەک دواناکەوێت.