بەھۆی کێشەکەی ھەفتەی رابردوو تری دھۆک کە چەند کەسێک ھێرشیان کردبووەسەر پزیشکێک، چەند کەسێک دەستگیرکران.
پارێزگاری دھۆک راگەیەنراوێکی سەبارەت بە ھێرشکردنە سەر پزیشکێک، کە بە چەند کەسێک لێیاندابوو رایگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە، لە راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، دوای بەدواداچوونی لیژنەیەکی تایبەتمەند لەسەر کێشەی چەند ھاووڵاتییەک لەسەر مۆلیدە و قەرز، ئەمڕۆ چەند تۆمەتبارێک کە سکاڵایان لەسەر تۆمارکرابوو، دەستگیرکران.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، رایگشتی ئاگادار دەکەن ئەو بابەتە چوارچێوەی یاسایی وەرگرتووە و کێشەکە بە رێکاری یاسایی چارەسەر دەکرێت، ھەر کەسێک لە ھەر پلەو پۆستێکدابێت ئەگەر لەلایەن دادگاوە داوا بکرێت دەبێت لە دادگا ئامادەبێت و یاسا سەروەربێت.
ئەوەش لە کاتێکدا لە ٣ی ئەم مانگە کەسێک بە ناوی د. نەوزاد ساڵح، کە خاوەنی موەلیدەیە رایگەیاند، لەسەر پارە بە فەرمانی کەسێکی سەربازی بە ١٥ کەس لێیانداوە، سوکایەتییان پێکردوە و بەڤیدیۆش تۆماریان کردووە.