شەپۆلێکی بارانبارین ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

2023-03-13   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
شەپۆلێکی بارانبارین تەواوی ناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و کەشناسی ھەرێمی کوردستانیش دەڵێت، زۆرترین رێژەی بارانبارین لە سنووری پارێزگای دھۆک و پێشبینی بەرزیوونەوەی ئاستی ئاو دەکرێت.

بەێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی تورکیا روو لە ناوچەکەمان دەکات، شەپۆلێکی باران بارین تەواوی ناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، لەماوەی کاریگەری ئەم شەپۆلە ئاستی دابارین لە تەواوی ناوچە جیاجیاکانی ھەرێم بەرێژەی مامناوەند، ھەندێ کات لێزمە باران دەبێت لەگەڵ ھەورە تریشقە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆرترین رێژەی باران بارینش لە سنووری پارێزگای دھۆک و ناوچەشاخاوییەکان و قەزاو ناحییەکانی پارێزگاکە دەبێت بە بەراورد بە ناوچەکانی تر، لەکاتی دابارین پێشبینی بەرزیوونەوەی ئاستی ئاو دەکرێت. 

کەشناسی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند، کاریگەری ئەم شەپۆلە درێژ دەبێتەوە بۆ رۆژی پێنج شەممە و باران لەناوچەی جیاجیا دەبارێت بەرێژەی کەمتر، لەگەڵ ھاتنی بارستە ھەوایەکی سارد بەمەش پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە چوار تا شەش پلە، ئەگەری بارینی تەزرەش ھەیە، لەکاتەکانی ئێوارەدا کاریگەری شەپۆلەکە کۆتایی دێت .