ئێران سزای لە سێدارەدان بەسەر ھاوڵاتییەکی سویدی دەسەپێنێت

2023-03-13   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر ھاوڵاتییەکی وڵاتەکەیدا سەپاند، کە ھاوکات ھەڵگری رەگەزنامەی سویدە، ئەوەش نیگەرانیی حکومەتی سویدی لێکەوتەوە.

دەسەڵاتی دادوەریی ئێران بڵاویکردەوە، دادگای باڵا بە تۆمەتی گەندەڵی و دروستکردنی گرووپی یاخی و ئەنجامدانی "کردەوەی تیرۆریستی" لە پارێزگای خوزستان، سزای لەسێدارەدانی بەسەر حەبیب شەعبدا سەپاندووە، سزاکەش حکومی کۆتایی وەرگرتووە.

لە کاردانەوە بەرامبەر سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەر ئەو ھاووڵاتییەدا، کە ھاوکات ھەڵگری رەگەزنامەی سویدە، وەزارەتی دەرەوەی سوید، سزاکەی بە سزایەکی نامرۆڤانە ناوبرد و ئیدانەی کرد.
حەبیب شەعب ھاووڵاتییەکی ئێرانییە و لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠وە لە ئێران دەستبەسەرە.