بەر لە دەستپێکردنی مانۆڕە گەورەکەی نێوان ئەمریکا و کۆریای باشور، کۆریای باکور دوو مووشەکی کروزی ئەتۆمی تاقیدەکاتەوە.
ئاژانسی ھەواڵی ناوەندی کۆریا بڵاویکردەوە، کۆریای باکور دوو مووشەکی کروزی ستراتیژی تاقیکردووەتەوە، کە لەژێر دەریاییەکەوە ھەڵدراون.
راشیگەیاندووە، ئەو موشەکانە ئەتۆمین و نزیکەی ھەزار و ٥٠٠ کیلۆمەتریان بڕیوە و ئامانجەکەیان لەناو دەریا پێکاوە.
لای خۆیەوە، سوپای کۆریای باشور بڵاویکردەوە، ھێزەکانیان خستووەتە ئامادەباشییەوە و لەگەڵ ئاژانسی ھەواڵگری ئەمریکا لە پەیوەندیدان، بۆ وەرگرتنی وردەکاری زیاتر لەسەر ئەو تاقیکردنەوەیە.
تاقیکردنەوەی ئەو دوو مووشەکە لەلایەن پیۆنگ یانگەوە لە کاتێکدایە، لەمڕۆوە ئەمریکا و کۆریای باشور مانۆڕێکی ھاوبەش دەستپێدەکەن و ١١ رۆژ بەردەوام دەبێت، پیۆنگ یانگیش پێیوایە ئەو مانۆڕانە وەک راگەیاندنی جەنگ وایە.