ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە و تەوەری سەرەکیش پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی ٢٠٢٣ دەبێت.
نزار ئامێدی وەزیری ژینگەی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەدەچێت و تەوەری سەرەکی گفتوگۆکردنە لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتی ساڵی ٢٠٢٣ عێراق.
وەزارەتی دارایی عێراق دوێنێ رەشنوسی پڕۆژەی بودجەی تەواوکرد و رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی کرد بۆ پەسەندکردنی.