ئەمریکا لە ھەفتەی رابردوودا، کڕینی نەوتی لە وڵاتان زیاد کردووە، بەڵام ھەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەو وڵاتە کەمیکردووە.
کارگێڕیی زانیاری وزەی ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە، ھەفتەی رابردوو کڕینی نەوت لە ھەشت وڵات رۆژانە زیاتر لە پێنج ملیۆن و ٦٦٨ ھەزار بەرمیل بووە و زۆرترین نەوتیش لە کەنەداوە ھاوردە کراوە کە رۆژانە ٣ ملیۆن و ٧٨٠ ھەزار بەرمیل بووە، ئەوەش بەراورد بە ھەفتەی پێشتووتر کە رۆژانە پێنج ملیۆن و ٣٤٣ ھەزار بەرمیل بووە، کڕینی نەوت لەلایەن ئەمریکاوە لە ھەفتەی رابردوودا زیادیکردووە.
ئەماژەی بەوەشکردووە، ھەفتەی رابردوو ھەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا رۆژانە ٢٦٥ ھەزار بەرمیل بووە و بەراورد بە ھەفتەی پێشووتر کەمیکردووە کە لەو ھەفتەیەدا رۆژانە عێراق ٢٩٠ ھەزار بەرمیل نەوتی بۆ ئەمریکا ھەناردە کردووە.