شارەزایانی تەندروستی داوای فراوانکردنی بەکارھێنانی ڤاکسین دەکەن
2021-06-27
|
کوردسات نیوز
شارەزایانی تەندروستی داوای فراوانکردنی بەکارھێنانی ڤاکسین دەکەن و دەڵێن ئەوانەی دوو دۆزی ڤاکسینیان بەکارھێناوە ئەگەری توشبونیان بە کۆرۆنا زۆر کەمبۆتەوە .
بەپێی داتا رەسمییەکان ، بەھۆی بەکارھێنانی ڤاکسینەوە ، ئامارەکانی کۆرۆنا لە ئەمریکا زۆر باشترە بەراورد بە ٦ مانگ پێش ئێستا ، بە وتەی شارەزایانی تەندروستیش ھۆکارەکەی بۆ بەکارھێنانی ڤاکسین دەگەڕێتەوە ، ھەروەھا دەڵێن ئەوانەی دوو دۆزی کۆرۆنایان وەرگرتوە ئەگەری توشبونیان بە جۆرە نوێکانی ڤایرۆسەکە زۆر کەمە و ئەگەر توشیش ببن کاریگەرییەکانی لەسەریان کەمتر دەبێت.
لەلایەکی تریشەوە فەرمانگەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی ئاماژەی بۆ ئەو ھۆشداریانە کردوە کە لەبارەی بەکارھێنانی ڤاکسینەکانی "فایزەر بایۆنتیک" و "مۆدێرناوە" دەدرێت بەھۆی ئەوەی دوای وەرگرتنی دوو دۆز مرۆڤ توشی نەخۆشی ھەوکردنی ماسولکەی دڵ دەکەن، فەرمانگەکە رایگەیاندوە مەترسییەکان زۆر دەگمەنن ،ئەوەش لەکاتێکدایە ناوەندەکانی ئەمریکا بۆ بەرەنگاربونەوەی نەخۆشی و خۆپاراستن ، توشبونی ٣٠٩ کەسیان بە ھەوکردنی ماسولکەی دڵ راگەیاندبوو ئەوەی لەدوای ئەوەی دوو دۆزی ڤاکسینیان وەرگرتوە، لە کۆی ئەو ژمارەیەش ٢٩٥ یان چارەسەرکراون.
|