وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ھەفتەی داھاتوو پڕۆژەیاسای بودجە لە ئەنجومەنی وەزیران پەسەند دەکرێت

2023-03-02   |  
فۆتۆ: 
ڕێبوار
وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق رایگەیاند، ھەفتەی داھاتوو لە ئەنجومەنی وەزیران پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ پەسەند دەکرێت.

بەنگین رێکانی وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق رایگەیاند، ھەفتەی داھاتوو لە ئەنجومەنی وەزیران پرۆژە یاسای بودجە پەسەند دەکرێت و رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت.

قەبارەی پرۆژە یاسای بودجەی عێراق نزیکەی ٢٠٠ ترلیۆن دینارە و ٦٠ ترلیۆن دینار کورتھێنانی ھەیە، سەبارەت بە پشکی ھەرێم لە پرۆژەکەدا، موعین کازمی ئەندامی لیژنەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، بە پێی رێککەوتنی سەرەتایی نێوان ھەرێم و بەغداد پشکی ھەرێم بە ١٢.٦٧ % دیاریکراوەو لە دوو رۆژی داھاتووشدا رێککەوتنی کۆتایی لەسەر دەکرێت.


 زۆرترین خوێندراو