حکومەتی ھەرێم داھاتی شەش مانگی فرۆشتنی نەوتی بڵاوکردەوە

2023-02-14   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە شەش مانگی کۆتایی ساڵی رابردوودا بە بڕی زیاتر لە پێنج ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار نەوتی فرۆشتووە.

ماڵپەڕی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لەو داھاتە دوو ملیار و ٧٧٦ ملیۆن دۆلاری بۆ خەرجی پرۆسەی نەوت بووە و دوو ملیار و ٧٩٤ ملیۆن دۆلاری بۆ مووچە بووە، واتە تەنھا نیوەی داھاتی نەوت بۆ مووچەی فەرمانبەران بووە.