بانکی ناوەندی عێراق خستنەڕووی دۆلاری بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمکردەوە، بەھۆیەوە جارێکی تر بەھای دینار بەرامبەر دۆلار دابەزی.
بانکی ناوەندی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ١١٥ ملیۆن دۆلار بە نرخی ١٣١٠ دینار دەفرۆشێت، لەو بڕەش ٦٢ ملیۆن و ٨٠٠ ھەزار دۆلاری بە کاش و ٥٢ ملیۆن و ٦٠٣ ھەزار دۆلاریشی بە حەواڵە دەبێت، بەڵام دوێنێ بانکی ناوەندی زیاتر لە ٣٠٥ ملیۆن دۆلاری خستەڕوو.
بەھۆی کەمی خستنەڕووی دۆلار جارێکی تر بەھای دینار لە بەرامبەر دۆلار دابەزی و ئێستا ١٠٠ دۆلار لە سەرووی ١٥٠ ھەزار دینارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.