بانکی ناوەندی عێراق بەرزترین بڕی دۆلاری لە ماوەی شەش مانگدا خستەڕوو، بەھۆیەوە بەھای دیناری عێراقی بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە.
بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ ٣٠٥ ملیۆن و ٤٠٦ ھەزار دۆلاری خستووەتەڕوو، لەو بڕەش ٢٥٧ ملیۆن دینار ٥٠٦ دۆلاری بە کاش و ٤٧ ملیۆن و ٩٠٠ دۆلاریشی بە حەواڵە بووە، لە مانگی ئەیلولی ٢٠٢٢وە ئەوە بەرزترین بڕی خستنەڕووی دۆلارە.
بەھۆی زۆری بڕی خستنەڕووی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندییەوە، بەھای دینار بەرامبەر دۆلار بەرزبوونەوەی تۆمارکرد .