ئەمریکا ھەڕەشەی سزادانی کەرتی تایبەتی تورکیا دەکات

2023-02-04   |  
فۆتۆ: 
هەژار
لەسەر بەردەوامی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی لەگەڵ روسیا، ئەمریکا ھەڕەشەی سزادانی تورکیا دەکات.

بریان نیلسۆن جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بۆ کاروباری تیرۆر و ھەواڵگری رایگەیاند، زیادبوونی ئاستی پەیوەندی بازرگانی و ھەناردە و ھاوردەی کەرتی تایبەتی تورکیا لەگەڵ کۆمپانیاکانی روسیا بەتایبەتیش لەماوەی ساڵی رابردوودا، پێشلێکردنی ئاشکرای بڕیار و سزاکانی ئەمریکایە لەدژی روسیا.

وتیشی، بەردەوامی ئەو پەیوەندییە، کۆمپانیا و کەرتی تایبەتی تورکیای خستووەتە مەترسییەوە و ئەگەر بەو شێوەیە بەردەوام بن، لەلایەن ئەمریکاوە سزایان بەسەردا دەسەپێنرێت بەتایبەتیش کەرتی بانکی و کۆمپانیاکانی تورکیا کە دەبێتە ھۆی ئەوەی بەشێکی زۆری سەرمایەکانیان لەدەست بدەن.