دووەم باڵۆنی سیخوری چین لە ئاسمانی ئەمریکای لاتینی دەرکەوت

2023-02-04   |  
فۆتۆ: 
گۆران
دووەم باڵۆنی سیخوڕی چین لە ئاسمانی ئەمریکای لاتین بینرا، ئەوەش دوای ئەوەی دوێنێ باڵۆنێکی سیخوری لە ئەمریکا بینرا و بەھۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانەکەی بۆ چین ھەڵوەشاندەوە.

بات رایدەر وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، ئەو باڵۆنەی بەسەر ئاسمانی ئەمریکای لاتینییەوە بینراوە پەیوەندی بەو باڵۆنەوە ھەیە، کە لە ئاسمانی وڵاتەکایدابینراوە. بەبێ ئەوەی بە وردی شوێنەکەی دیاریی بکات.

لە بەرامبەردا وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاندووە، باڵۆنەکە لە ڕێڕەوی دیاریکراوی خۆی لایداوە،   دووپاتیشی کردوەتەوە کە بۆ لێکۆڵینەوەی زانستی بەکارھێنراوە.

بەھۆی دەرکەوتنی باڵۆنەکان، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی بۆ پەکین دواخست.