ئەوروپا و کۆمەڵەی حەوت بەھای بەرھەمەکانی نەوتی رووسیا سنووردار دەکەن

2023-02-04   |  
فۆتۆ: 
گۆران
وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا و کۆمەڵەی حەوت و ئوستورالیا رێککەوتن لەسەر دیارییکردنی بەھا بۆ بەرھەمەکانی نەوتی رووسیا، لە چوارچێوەی فراوانکردنی ھەوڵەکانی بە ئامانجگرتنی بەرھەمەکانی نەوتی ئەو وڵاتە کە ڤلادیمر پوتن بە کاری دەھێنێت بۆ درێژەدان بە جەنگی ئۆکراین.

بەپێی رێککەوتنەکە، بەھای یەک بەرمیل خاوی گرانبەھای گازوایل بە ١٠٠ دۆلار دانراوە و بەھای یەک بەرمیلی بەرھەمە کواڵتی نزمەکانیشی بە ٤٥ دۆلار دیاریی کراوە.

پێشبینی دەکرێت رۆژی یەکشەممە رێککەوتنەکە لەسەر ئاستی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

یەکێتی ئەوروپا لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردودا قەدەغەی خستە سەر نەوتی خاوی رووسیا کە لە رێگەی دەریاوە دەگەیشە ئەوروپا، ھەروەھا  بەھای فرۆشی لە وڵاتانی جیھاندا بە ٦٠ دۆلار  دیاریکرد.